2 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: دهبێت فهنزوێلا نهوت، خاك و سامانه دزراوهكانمان بۆ بگهڕێنێتهوه
پهیام
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەمارۆی تەواوی دەریایی خسته سهر ئهو "کەشتییە نەوتهەڵگرانهی" کە بەرەو ڤەنزوێلا دەڕۆن و له ڤەنزوێلا دهردهچن. هەروەها حكومهتی ڤەنزوێلای وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند.
لەلایەکی دیکەوە ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاروسیا بە نیوزماکسی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا مەترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ڤێتنام لەسەرە بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی ڤەنزوێلا.
ترەمپ لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو كهشتی و فڕۆكهههڵگرانهی ئەمریکا کە لە کەنارەکانی کاریبی جێگیرکراون، بە تەواوی گهمارۆی ڤەنزوێلایان داوە و گەورەترین بەلەمی دەریایین کە تا ئێستا لە مێژووی ئەمریکای باشووردا کۆکرابێتەوە و، ههروهها راشیگهیاند بهردهوام "قەبارەی گەشە دەکات" تاوەکو ڤەنزوێلا "هەموو نەوت و زەوی و سەروەت و سامانەکانی دیکە دەگەڕێنێتەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە پێشتر لێی دزیبووین".
تڕهمب لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕژێمی ناشەرعی مادورۆ نەوتی ئەم کێڵگە نەوتییە دزراوانە بۆ دابینکردنی دارایی خۆی، تیرۆری ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانیکردن بە مرۆڤ، کوشتن و ڕفاندن بەکاردەهێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریشیدا کە "ئەو شۆکەی ڤەنزوێلا له داهاتوودا بهخۆیهوه دهیبینێت بێ وێنە دەبێت تا ئەو نەوت و زەوی و سەروەت و سامانەی لێمانی دزیوە بۆمان دەگەڕێنێتەوە".
لە بەرامبەردا حکومەتی ڤەنزوێلا بڕیارهكانی ترەمپی بە "ناعەقڵانی" و "مەترسییەکی ترسناک" وەسف کرد.
حکومەتی ڤەنزوێلا لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی، "سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵدەدات بە شێوەیەکی ناعەقڵانی گەمارۆی سەربازیی دەریایی بەسەر ڤەنزوێلادا بسەپێنێت بە ئامانجی دزینی ئەو سامانەی کە هی نەتەوەکەمانە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە