2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 نادیاره و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتیی له ئه‌ستۆ ناگرێت
بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 10ـی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان درا، به‌ڵام چاره‌نووسی دوو مووچه‌ی دواكه‌وتووی مانگه‌كانی 11 و 12 نادیاره و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتیی له ئه‌ستۆ ناگرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، بڕیار درا مووچه‌ی مانگی 10 مووچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رج بكرێت، وه‌زاره‌تی دارایی فیراڵ له ڕۆژانی داهاتوودا مووچه‌كه خه‌رج ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به هه‌رێم به‌زوویی ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی ده بگاته هه‌رێم و دابشه بكرێت. حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم ده‌ڵێت، له ڕۆژانی پشووی سه‌ری ساڵیش‌دا مووچه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به دوو مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ـی ئه‌مساڵ، به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، به‌غداد ئاماده نییه ئه‌و دوو مووچه دواكه‌وتووه بنێرێت و پێی وایه به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمدایه، هه‌رچی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمیشه ده‌ڵێت داهاتی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و مووچانه و به‌رپرسیارێتیی ناردنی ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق.
له‌م نێوه‌نده‌دا دوو مووچه‌ی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمه‌وه بێسه‌روشوێن ده‌كرێت و ده‌چێت ڕیزی ده‌یان مووچه‌ی نه‌دراو كه چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە