2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ له به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگی ده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت
په‌یام
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی مووچه نه‌دراوه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كرێت. سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت "ته‌نیا گره‌نتیی ناردنی یه‌ك مووچه‌ی هه‌رێم هه‌یه و حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمیش خۆی ئاماده نییه دوو مووچه‌كه‌ی تر بدات".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بڕی 120 ملیار دینار وه‌ك داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م، به‌شێوه‌ی كاش خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق. چاوه‌ڕێ ده‌كرێـت له دوای ئه‌م هه‌نگاوه هه‌رێمه‌وه، به‌غداد بڕیاری ناردنی مووچه‌ی مانگی 10 بدات. به‌ڵام چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگی 11 و 12 دیار نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به په‌یامی ڕاگه‌یاند "گره‌نتیی خه‌رجكردنی یه‌ك مووچه‌ی هه‌رێم هه‌یه و سبه‌ینێ سوودانی بڕیاری لێ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌سته‌مه ئه‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره‌ی ئێستای عێراق بچێته ژێرباری دوو مووچه‌كه‌ی دیكه، به‌تایبه‌ت كه چه‌ند ڕۆژێكی ماوه بۆ كۆتایی ساڵ".
ئه‌و سه‌رچاوه وتیشی "حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت هیچ داهاتێكی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و مووچانه و به به‌رپرسیارێتیی حكومه‌تی عێراقیشی ده‌زانێت، بۆیه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه هاوشێوه‌ی ساڵان ده‌كرێن به پاشه‌كه‌وت و دابه‌ش ناكرێن".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 10ـی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بدرێت و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌وانه بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە