1 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستایان داوای مووچه‌ی مانگه‌كانی كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن
مامۆستایانی سه‌ربه‌خۆ و لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌نجوومه‌نێكیان له‌ژێر ناوی (ئه‌نجوومه‌نی داكۆكیكار له مافی مامۆستایان) ڕاگه‌یاند. داوای دابه‌شكردنی سێ مووچه نه‌دراوه‌كه‌ی ئه‌مساڵ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌مووچه و پله‌به‌رزكردنه‌وه له ساڵی نوێ‌دا ده‌ده‌ن.
دووشه‌ممه 22-12-2025، مامۆستایانی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، مامۆستایانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ڕێكخراوی پیشه‌یی مامۆستایان، ده‌سته‌ی مامۆستایانی یه‌كگرتوو و مامۆستایانی سه‌ربه‌خۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌وجوومه‌نه‌كه، وتیان "ده‌رگامان كراوه به ڕووی هه‌موو ڕێكخراو و لایه‌نێك بۆ هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی له‌پێناو مافه‌كانی مامۆستایان و مووچه‌خۆران".
له یه‌كه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك داواكاری خرانه ڕوو، له یه‌كه‌م خاڵدا هاتووه "ده‌سه‌ڵاتداران و په‌رله‌مانتارانی عێراق هه‌وڵی جیددی بده‌ن، تا مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 بۆ ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رج بكرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "له ساڵی نوێوه سه‌رمووچه و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان ده‌ست پێ بكاته‌وه كه به‌شێوازێكی نایاسایی چه‌ند ساڵێكه ڕاگیراوه، له كاتێكدا بۆ به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان ڕانه‌گیراوه و ئه‌م جیاكارییه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كراوه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە