2 کاتژمێر پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
بڕیاره‌كانی تڕه‌مپ هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ
نرخی زێڕ ڕیكۆردێكی مێژوویی نوێی تۆمار كرد و گه‌یشته چوار هه زار و 442 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زیادبوونی ئاڵۆزیه‌كان كه وا ده‌كات وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌ك په‌ناگه‌ی ئارام لێی بڕوانن.
له مامه‌ڵه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا و كردنه‌وه‌ی بازاڕی هه‌فتانه، نرخی زێڕ له بازاڕه جیهانییه‌كاندا به ڕێژه‌ی زیاتر له سه‌دا دوو به‌رزبووه‌وه و ئاستێكی پێوانه‌یی نوێی له مێژوودا تۆمار كرد، به‌جۆرێك نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك گه‌یشته چوار هه زار و 442 دۆلار، له كاتێكدا له چوار هه‌زار و 331 هه‌فته‌ی پێشوو بازاڕ داخرا.
ئه‌م هه‌ڵكشانه به‌هێزه دوای ئه‌وه دێت كه وه‌به‌رهێنه‌ران به‌هۆی ناسه‌قامگیریی بازاڕه جیهانییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر دراوه دیجیتاڵییه‌كان، ڕوویان له زێڕ كردووه وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ سه‌رمایه‌كانیان.
به‌پێی داتاكان ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه هۆكاره‌كه‌ی بۆ زیادبوونی پێشبینییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوود و بڕیاره‌كه‌ی "دۆناڵد تره‌مپ" بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ بانكی "فیدراڵ یه‌ده‌گ" له مانگی كانوونی دووه‌مدا ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه، ئاماژه ته‌كنیكییه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن كه بازاڕ گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی هه‌ستیاری "تێربوون له كڕین"، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنه‌ران به وریاییه‌وه چاوه‌ڕێی بڵاوبوونه‌وه‌ی داتاكانی هه‌ڵاوسان ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی ئاراسته‌ی داهاتووی نرخه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە