2 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
گەنجێكی سەیدسادق لە ڕێگەی هەندەران ڕەق بووە و گیانی لەدەستدا
پەیام
گەنجێكی سەیدسادق لە ڕێگەی كۆچدا و لە ناوچە شاخاوییەكانی
شڕناخی توركیا ڕەق بووە و گیانی لەدەستدا
لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا، گەنجێكی دانیشتووی سەیدسادق لە
كاتی كۆچكردنیدا بۆ دەرەوەی وڵات، لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووری كوردستان گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكانی پەیام، ئەو گەنجە ناوی عەلی یونس كەریمە،
كە بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەتر، ڕێگەی
مەترسیداری كۆچی گرتووەتە بەر.
سەرچاوەكانی پەیام ئاماژە بەوە دەكەن، عەلی یونس لە ناوچە
شاخاوییەكانی پارێزگای شڕناخی توركیا كەوتووەتە ناو شەپۆلێكی توندی سەرما و بەفربارین،
كە بەو هۆیەوە ڕەقی بردۆتەوە و گیانی سپاردووە.
لەو بارەیەوە حەسەن یونس، برای كۆچكردووەكە بە پەیامی ڕایگەیاند،
كە براكەی بۆ باشتركردنی باری گوزەرانی چەندین جار ئەو ڕێگە سەخت و دژوارەی تاقیكردبووەوە،
بەڵام مەرگ ڕێگەی پێنەدا بگاتە ئامانجەكەی.
ناوبراو وتیشی، هەرچەندە باس لە ڕەقبوونەوە دەكرێت، بەڵام
هاوڕێكانی براكەی ئاماژەیان بەوە كردووە كە پێش مردنی نەخۆش كەوتووە، بۆیە هێشتا بە
تەواوی دڵنیا نین لە هۆكاری سەرەكی گیانلەدەستدانەكەی.
بڕیار وایە ئەمڕۆ یان سبەینێ تەرمەكەی لە توركیا وەربگرنەوە
و دوای گەڕاندنەوەی، هۆكاری ڕاستەقینەی گیانلەدەستدانی بۆ كەسوكارەكەی ڕوون ببێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە