2 کاتژمێر پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
دانیشتووانی گوندی سەلیم پیرك لە قەزای دەربەندیخان گردبوونەوە
پەیام
ژمارەیەك لە دانیشتووانی گوندی سەلیم پیرك، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی و ڕێگریی لە دروستكردنی پڕۆژە لەسەر زەوییەكانیان لە بەردەم قایمقامییەتی دەربەندیخان گردبوونەوە.
ڕووبەری زەوییەكان 65 دۆنمە و دەكەونە سەر ڕووباری سیروان و خوارەوەی بەنداوی دەربەندیخان، ئەنجومەنی گوندەكەش دەڵێت: بەشێك لە زەوییەكان دراونەتە كەسانی دیكە و بەهۆی پاڵپشتی كەسانی دەستڕۆیشتوو، كارەكانیان بۆ ئاسان دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە