2 رۆژ پێش ئێستا
175 جار خوێنراوەتەوە
بەرزبوونەوەى بەهای دۆلار دڵەڕاوكێی زۆری لە بازاڕەكاندا دروستكردووە
پەیام
دابەزینی بەردەوامی بەهای دینار شڵەژان و دڵەڕاوكێی زۆری لە بازاڕەكانی دراودا دروست كردووە و خەڵكی بەسەر سێ بەرەی (كڕیار، فرۆشیار و چاوەڕوان)ـدا دابەش كردووە.
لەكاتێكدا شارەزایان دۆخەكە بە كاتی دەزانن و دەیبەستنەوە بە پێكهێنانی حكوومەت و حیساباتی كۆتایی ساڵەوە، كاسبكاران هۆشداری دەدەنە هاووڵاتییان كە لەم دۆخە ناجێگیرەدا مامەڵە نەكەن بۆ ئەوەی دووچاری زیان نەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە