21 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
رۆژانه بۆردومانی ناوچه جیاوازهكانی باشووری لوبنان دهكرێت
هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای قهوارهی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی نەباتییە لە باشووری لوبنان، کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە.
هێرشەکانی سوپای قهوارهی زایۆنی سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست لە ٢٧ی تشرینی دووهەمی ٢٠٢٤، بۆ سەر لوبنان بەردەوامە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان NNA، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سەر بە سوپای قهوارهی زایۆنی ماڵێکیان لە ناوچەی نەباتییە باشووری لوبنان کردووەتەوە ئامانج و بە هۆیەوە دوو کەس کوژراوە.
لەم بارەیەوە وتەبێژی سوپای قهوارهی زایۆنی ، ئافیخای ئەدرعی لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی X ڕایگەیاند کە "ئەندامانی حزبوڵڵا" لەو ماڵەدا کراونەتە ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە