2 رۆژ پێش ئێستا
206 جار خوێنراوەتەوە
كەوەكانی ناوچە شاخاوییەكانی برادۆست بۆ دەستكەوتنی خۆراك هاتوونە نزیك ئاوەدانییەكان
پەیام
بەهۆی داپۆشینی ناوچە شاخاوییەكانی برادۆست لە ئیدارەی سۆران بە بەفر، باڵندە كەوەكانی ناوچەكە خۆراكیان نەماوە و بۆ دەستكەوتنی خۆراك هاتوونە نزیك گوند و ئاوەدانییەكان.
لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوچەكە بە هاوكاری ڕێكخراوەكان دانەوێڵە بۆ باڵندەكان دابین دەكەن، لە بەرانبەریشدا كەسانێك نزیكبوونەوەی كەوەكانیان لە ئاوەدانییەكان بۆ ڕاوكردنیان قۆستووەتەوە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆرانیش دەڵێت: چەند كەسێكیان لەسەر ڕاوكردن لەئێستادا دەستبەسەر كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە