12 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
کارکردن لە ڕێگاى دەربەندیخان وەستێنرایەوە کە تەنیا لە ساڵێکدا 80 ڕووداوی تێدا تۆمارکراوە
پەیام
جارێكی تر كاركردن لە پرۆژەی ڕێگای دووسایدی میرەدێ بۆ دەربەندیخان ڕاگیراوە، كۆمپانیای جێبەجێكاریش كاركردنی لە پرۆژەكە ڕاگرتووە بەهۆی ئەوەی حكومەتی ماوەبەسەرچوو پارەی بۆ خەرج ناكات.
ڕێگای دەربەندیخان بەڕێگای مەرگ ناسراوە و ساڵانە دەیان ڕووداوی هاتوچۆ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕوو دەدەن و تائێستا وادەیەك بۆ تەواوكردنی دوو سایدكردنی ڕێگاكە دیاری نەكراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە