09/01/2026 679 جار خوێنراوەتەوە

نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ سووریا: نامانەوێت چیتر ببینین هاووڵاتیان ببنە قوربانی

پەیام 

نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ كاروباری سووریا پێشوازی لە ئاگربەستی كاتی لە حەڵەب دەكات و دەڵێت نایانەوێت چی دیكە ببینن هاووڵاتییانی مەدەنی ببنە قوربانی.

ئان سنۆو، نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ كاروباری سووریا ڕایگەیاند: پێشوازی لە ئاگربەستی كاتی لە شاری حەڵەب دەكات و هانی هەموو لایەنەكان دەدات بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستەكە، بە ئامانجی ئەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی چی دیكە نەبنە قوربانی تووندوتیژییەكان. 

نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ كاروباری سووریا جەختی كردەوە لەوەی وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوام بوونی دیالۆگ كرد بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 10ی ئادار لەنێوان حكومەتی دیمەشق و هەسەدە.

ئەوە لەكاتێكدایە لەدوای ماوەیەك پێكدادان ئاگربەستی كاتی لە گەڕەكەكانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لەشاری حەڵەب ڕاگەیەنرا و ئەو هەنگاوە لەلایەن بەریتانیاوە پێشوازی لێكرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له‌ لوتكه‌ی ناتۆ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆم داوای سازشی نوسراوی له‌ ئێران كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت کەشتیگەلى پێنجەمی بۆردومان کردووە و ئەمریکاش دەڵێت ڕاست نیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر مزگەوتى ئەقسا بڵاو کردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا: دوورگەی قیشمی ئێران ـمان بۆردومان کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن

سەرەتا