2 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوا دەكات بەخشینى گورچیلە بە یاسا ڕێكبخرێت
پەیام
سەرهەڵدانی ڕۆتینیاتی زۆر لە پڕۆسەی چاندن و شۆردنەوەی گورچیلە لە سلێمانی، ناڕەزایەتی نەخۆشەكانی لێ دەكەوێتەوە و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستییش داوا دەكات ئەم بابەتە بە یاسا ڕێك بخرێت.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەم بابەتە ڕەهەندی شەرعی و یاسایی هەیە و بەپێی یاسا فرۆشتنی گورچیلە قەدەغەیە، بەڵام بۆ ڕێكخستنی پڕۆسەی بەخشینی ئارەزوومەندانە و كۆتاییهێنان بە گرفتی نەخۆشەكان، پێویستە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕێگەی دەركردنی یاسایەكی تایبەتەوە ئەم كەرتە ڕێك بخاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە