2 کاتژمێر پێش ئێستا 173 جار خوێنراوەتەوە

بلۆمبێرگ: ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی دوای مانگێك لە ڕێككەوتن، گەرووی هورمز دەكەنەوە

پەیام

لە ماوەی مانگێكدا دوای واژووكردنی ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی جموجۆڵی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز ئاسایی دەكەنەوە. 

بەپێی ئەوەی ئاژانسی بلومبێرگ بڵاوی كردووەتەوە: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتنێكی نوێدایە بۆ كۆتاییهێنان بە گرژییە دەریاییەكان لە ناوچەكەدا و گەڕانەوەی سەقامگیرییە بۆ بازاڕی وزە.

دیپلۆماتكارێكی ئاگاداریش ئاماژەی بەوە كردووە "بەهۆی ئەگەری بوونی مینی دەریاییەوە ڕەنگە ئەركی پاككردنەوەی گەرووەكە ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببێتەوە، بۆیە وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا ئامادەیی خۆیان بۆ هاوكاریكردن لە پڕۆسەی لابردنی مینەكان و گەرەنتی پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەكان نیشان داوە".

ئەو دیپلۆماتكارە ڕایشیگەیاندووە: ئەم هاوكارییە نێودەوڵەتییە دەبێتە هۆی دڵنیاییدان بە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی نەوت لە جیهاندا.

بەپێی ڕاپۆرتەكان، ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە لە بەرانبەر كردنەوەی گەرووی هورمز، ئازادكردنی ملیارەها دۆلار لە سەروەت و سامانی سڕكراوی ئێران و هەڵگرتنی سزاكانی سەر نەوتی ئەو وڵاتە لەخۆ دەگرێت. 

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لە سەرچاوەیەكی ڕۆژاواییەوە بڵاوی كردەوە "پێشبینیی دەكرێت ڕۆژی یەكشەممە لە شاری جنێڤ، جی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و محەمەدباقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕێككەوتنەكە واژوو بكەن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: جەنگی سەر ئێران لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی شكستی هێنا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بلۆمبێرگ: ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی دوای مانگێك لە ڕێككەوتن، گەرووی هورمز دەكەنەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێوەندگیریی قەتەر ڕێگری لە هێرشی فراوانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپاى ئەمریکا پلانێكی بۆ دەستبەسەراگرتنی یۆرانیۆمی ئێران هەبووە و ترەمپ ڕایگرتووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كاتس: لە غـ.ەززە و لوبنان ناكشێینەوە و ڕێگری لە چەكی ئەتۆمی ئێرانیش دەکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پاكستان: گەیشتووینەتە دەقی كۆتایی ڕێككەوتنى ئاشتى ئێران و ئەمریكا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕەشنووسی ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریکا ڕاگرتنی جەنگ و قەرەبووی داراییش لەخۆدەگرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی باڵا دەكەین

سەرەتا