2 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان: جەنگی سەر ئێران لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی شكستی هێنا
پەیام
مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند: جەنگی سەر ئێران سەرەڕای تیرۆركردنی ژمارەیەك لە سەركردە و فەرماندە و زانای ئەتۆمی و هێرش بۆ سەر ژێرخان و ناوچەی دانیشتووان، بەڵام لە دیهێنانی ئامانجەكانی شكستی هێنا و گەلی ئێرانی بە یەكگرتوویی و بەرەنگاری دوژمنی ناچار بە قبووڵكردنی ڕاگرتنی جەنگ كرد.
لە پەیامێكیدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر جەنگی دوانزە ڕۆژەی سەر وڵاتەكەی و یادی قوربانییانی ئەو ڕووداوە، سەرۆككۆماری ئێران وتیشی: باش ئەو زەحمەتی و ئاستەنگییە دەزانم كە گەلی ئێرانی قبووڵی كردووە و ئەو فشارە ئابوورییەی لەسەریانە تاقیكردنەوەیەكی گەورەیە.
ئەو ڕایشیگەیاند: جەنگی 12 ڕۆژە سونبولی یەكڕیزیی نیشتمانییە كە گەل بە چاوپۆشین لە بیروبۆچوونی جیاوازییەوە بە یەكپارچەیی بەرگریی لە وڵات كرد.
سەرۆككۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش كرد كە قەوارەی زایۆنی هەڵەی كرد بەوەی پێی وا بوو ئەگەر سەركردە و زانا ئەتۆمییەكانی ئێران بەئامانج بگرێت دەتوانێت گەلی ئێرانی لاواز بكات، بەڵام خۆڕاگریی گەل و پەیامی سەركردایەتی و ئامادەیی هێزە چەكدارەكان ڕێی لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە گرت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە