2 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
بەڵێنی ئاساییبوونەوەی قەیرانی غاز دەدرێت و هاووڵاتیانیش بە ئاسانى دەستیان ناکەوێت
پەیام
قایمقامیەتی سلێمانی جارێكی دیكە بەڵێنی ئاساییبوونەوەی قەیرانی غاز دەدات و ڕایدەگەیەنێت: تا دوو ڕۆژی داهاتوو دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە، لە ئێستادا سیستمی "مۆری فۆڕمی خۆراك" بووەتە گرفتێكی نوێ و ڕێگرە لەوەی غاز بگاتە دەستی هاووڵاتیان.
هاوكات هاووڵاتیان نیگەرانن لەم دۆخە و هێشتا بە دوای ئۆتۆمبێلەكانی دابەشكردنی غازەوەن و ناتوانن بە ئاسایی غازیان دەستیان بكەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە