2 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
هاووڵاتیانی ڕانیە داوای نۆژەنكردنەوە و بە دووسایدكردنی ڕێگای قوڕەگۆ دەكەن
پەیام
دروستبوونی چاڵی زۆر و خراپبوونی ڕێگای قوڕەگۆ لە شاری ڕانیە ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست كردووە و دانیشتووانی سنوورەكە داوای نۆژەن كردنەوە یاخود بە دوو سایدكردنی ڕێگاكە دەكەن بەهۆی ئەوەی هاتووچۆیەكی زۆری بەسەرەوەیە.
بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی ڕاپەڕین وتی ڕێگاكە قەرەباڵغیی زۆری لەسەرە، داوای دووسایدكردنیان كردووە و چاوەڕێی ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە