2 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
موجتەبا خامنەیی: هێزی دەریایی ئامادەیە تامی شكستی نوێ بە دوژمنانی ئێران بچێژێت
پەیام
لە ڕۆژی سوپادا ڕێبەری ئێران ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و وتی: سوپای ئێران دژی پلانە ناپاكەكانی ئەمریكا و ئەوانەی لە ستەمی شا ماونەتەوە و جوداخوازەكان كە دەیانەوێت ئێران دابەش بكەن وەستاوەتەوە.
لە درێژەی گرژییەكان لەگەڵ ئەمریكا لە گەرووی هورمز موجتەبا خامنەیی، ڕایگەیاند: هێزی دەریایی ئامادەیە تامی تاڵی شكستی نوێ بە دوژمنانی ئێران بچێژێت.
لە ڕاگەیاندراوەكەیدا خامنەیی یادی ئەو فەرماندە باڵا و سەربازانەی سوپای كردەوە، كە لە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە و ڕایگەیاند: "سوپای ئێران دژی پلانە ناپاكەكانی ئەمریكا و ئەوانەی لە ستەمی شا ماونەتەوە و جوداخوازەكان كە دەیانەوێت ئێران دابەش بكەن وەستاوەتەوە و ئازایانە بەرگریی لە خاك و سنورە ئاوییەكانی وڵات دەكات.
خامنەیی ئاماژەی بەو جەنگەش كرد، كە ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران بەرپایان كردووە و، ئاماژەی بەوە كرد، سوپای ئێران شانبەشانی هاوڕێیانی لە هێزە چەكدارەكان دژی دوو سوپای پێشەنگی كوفر و لەخۆباییبوو دەجەنگێت.
وتیشی: لە كاتێكدا فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بە خێرایی هەورەبروسكە لە تاوانبارانی ئەمریكی و سەهیۆنی دەدەن، هێزی دەریایی ئێران ئامادەیە تامی تاڵی شكستی نوێ بە دوژمنانی بچێژێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە