1 کاتژمێر پێش ئێستا
154 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. 15ساڵە بكوژانی شەهید هەردى فاروق ڕووبەڕووی یاسا نەكراونەتەوە
پەیام
دوای پازدە ساڵ لە سەركوتكردنی شەقامەكانی سلێمانی بە زەبری هێز، هێشتا برینی كەسوكاری شەهیدانی (17)ی شوبات ساڕێژ نەبووە. هەردی فاروق كە ئامادەكاریی بۆ هاوسەرگیری دەكرد، بووە قوربانیی توندوتیژیی دەسەڵات. ئەو داوای ئازادیی دەكرد بەڵام بە فیشەك وەڵامی درایەوە.
ماوەی 15 ساڵە خێزان و كەسوكاری هەردی و شەهیدانی دیكەی 17 ی شوبات، برینەكانیان ساڕێژ نەبووە، ئەوان هێشتا بێئومێد نین و داوا دەكەن بكوژان و گەندەڵكاران دادگایی بكرێن و سزا بدرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە