2 کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

دزەپێكردنی زانیاری لەسەر ئۆپراسیۆنەكەی مادۆرۆ، سەربازێكی ئەمریكی بە سزا گەیاند

پەیام

بەهۆی بەكارهێنانی زانیاریی نهێنی سەبارەت بە دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ لە ماڵپەرێكی گرەوكردندا، سەربازێكی ئەمریكی سزا دەدرێت.

وەزارەتی دادی ئەمریكا تۆمەتی ئاراستەی سەربازێك بەناوی "گانۆن كین ڤان دایك" كردووە، كە زانیارییەكی سەربازیی بەكارهێناوە بۆ بەدەستهێنانی قازانج لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "پۆلی ماركێت"ەوە كە پەیوەست بووە بە كاتی دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا لە 3ی كانوونی دووەمی ڕابردوو.

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان، ئەم سەربازە تەمەن 38 ساڵە، لە كۆتایی ساڵی 2025دا هەژمارێكی لەو پلاتفۆرمە كردووەتەوە و توانیویەتی زیاتر لە 400 هەزار دۆلار قازانج بكات و، نزیكەی 13 گرەویشی لە نێوان 27ی كانوونی یەكەمی ڕابردوو و 26ی كانوونی دووەمدا ئەنجام داوە.

ڤان دایك كە خۆی بەشداربووی ئۆپەراسیۆنەكە بووە، پێشوەختە زانیویەتی كەی و چۆن هێرشەكە ئەنجام دەدرێت.

ئێستا ئەم سەربازە بە چەندین تۆمەتی وەك فێڵكردنی ئەلیكترۆنی، سپیكردنەوەی پارە و پێشێلكردنی متمانەی حكومەت دادگایی دەكرێت.

 ئەگەر تۆمەتەكانی بەسەردا ساغ بێتەوە، ڕەنگە بۆ چەندین دەیە زیندانی بكرێت بەجۆرێك ڕووبەڕووی 3 تۆمەتی پێشێلكردنی یاسای ئاڵوگۆڕی كاڵاكان دەبێتەوە، كە سزای هەر یەكێكیان دەگاتە 10 ساڵ زیندانی، جگە لە تۆمەتێكی فێڵكردنی ئەلیكترۆنی كە سزاكەی دەگاتە 20 ساڵ، و تۆمەتێكی مامەڵەی دارایی نایاسایی كە سزاكەی دەگاتە 10 ساڵ.

دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ لە نێوەندی هێرشێكی ئاسمانی بەرفراوان و فڕینی چڕی هێلیكۆپتەرە ئەمریكییەكان بەسەر كاراكاسدا هات، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا كە لە بەرزییەكی كەم و بێ هیچ بەرگرییەكی ئاسمانی لە 3ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ، جێبەجێ كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دزەپێكردنی زانیاری لەسەر ئۆپراسیۆنەكەی مادۆرۆ، سەربازێكی ئەمریكی بە سزا گەیاند

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: جەنگی ئێران كۆگای چەكەكانی ئەمریكاى خاڵى کردووەتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵى دیموکراتەکان بۆ ئەوەى بە یاسا جەنگی ئێران بوەستێنن شکستیهێنا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بە ڕێككەوتنێک ڕازی دەبین كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانمان بکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا... دواى کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هێرشکرایە سەر ڕەزا پەهلەوی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیرى هێزە دەریاییەکانى ئەمریکا دەستى لەکار کێشایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ئەمریکا: دەسەڵاتی ئێران تووشی دابەشبوون بووە

سەرەتا