20/04/2026 790 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عەلی باپیر پیرۆزبایی لە بەڕێز عەممار حەکیم دەکات

مامۆستا عەلی باپیر پیرۆزبایی لە بەڕێز عەممار حەکیم دەکات
الشیخ علی باپیر یهنئ سماحة السيد عمار حكيم
کوردی - عربي
———————-
(بسم الله الرحمن الرحيم)
بەڕێز سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته ...
بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و دەستخۆشیتان ئاڕاستە دەکەین بەبۆنەی گرێدان و سەرکەوتنی کۆنگرەی گشتیی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هەڵبژێردرانەوەی جەنابتان وەک سەرۆکی (ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی).
سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیەتان هەنگاوێکی گرنگە لەپێناو بەهێزکردنی کاری دامەزراوەیی و چەسپاندنی بەهاکانی ڕاوێژ و کاری سیاسیی سەرڕاستانە، هەروەها بەڵگەی جێگیربوونی ڕەوتەکەتانە لە کاروانی کاری سیاسیی نیشتمانیدا. ئێمە لە (کۆمەڵی دادگەریی کوردستان) لە کاتێکدا پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە بەڕێزتان و تەواوی برایان لە مەکتەبی سیاسی و دەستەی گشتی دەکەین، جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەپێناو سەقامگیریی عێراق و چەسپاندنی مافی هەموو پێکهاتەکان و برەودان بە بەهاکانی پێکەوەژیان و دادگەری.
لە خوای بەرز داواکارم سەرکەوتووتان بکات لە ئەرکەکانتاندا و هەنگاوەکانتان ئاڕاستەی خێر بکات بۆ خزمەتی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، هیوای پێشکەوتن و گەشەی زیاتریش بۆ ڕەوتەکەتان دەخوازین.
براتان
عەلی باپیر
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
١٩ی نیسانی ٢٠٢٦ی زایینی
٢ی زولقەعدەی ١٤٤٧ی کۆچی
————————————-
(بسم الله الرحمن الرحيم)
سماحة السيد عمار الحكيم، رئيس تيار الحكمة الوطني
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ...
ببالغ السرور والتقدير، نتقدم إليكم بخالص التهاني والتبريكات بمناسبة انعقاد المؤتمر العام لتياركم الموقر وتجديد الثقة بسماحتكم رئيساً ل(تيار الحكمة الوطني).
إن نجاح مؤتمركم هذا يمثل خطوة هامة في تعزيز العمل المؤسساتي وترسيخ قيم التشاور والعمل السياسي الرصين، وهو دليل على ثبات تياركم في مسيرة العمل السياسي الوطني. ونحن في (جماعة العدل الكوردستانية) إذ نبارك لكم ولجميع الإخوة في المكتب السياسي والهيئة العامة هذا النجاح، نؤكد على أهمية استمرار التعاون والعمل المشترك من أجل استقرار العراق وتثبيت حقوق جميع المكونات وتعزيز قيم التعايش والعدالة.
أسال الله العظیم أن يوفقكم في مهامكم، ويسدد خطاكم لما فيه خير الشعب العراقي بجميع أطيافه، ومزيدا من التقدم والازدهار لتياركم العزيز.
أخوكم
علي بابير
رئيس جماعة العدل الكوردستانية
١٩ ابریل ٢٠٢٦ میلادیە
٢ ذوالقعدە ١٤٤٧ هجریە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 خولەک پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: ئەم وڵاتە پێویستی بە دامەزراوەیە و دەبێت شكۆی بۆ بگەڕێتەوە

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: مێژووی كۆمەڵ لە 25 ساڵ زیاترە و بەقولایی مێژوودا ڕۆچووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عەلى باپیر: دڵسۆزى ئەو خەڵک و وڵاتەین و کارمان بۆ تەبایی کردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان سەردانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ خزمەتی خەڵك و شەڕی مافەكانیانی بە ئەركی سەرەكیی خۆی زانیوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    تێكۆشەری دێرین حەسەن بابەكر دەیان ساڵی تەمەنی بۆ خزمەتی خاك و ئایین تەرخانکرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    خەباتی كۆمەڵ بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد و پاراستنی بەهاكانی ئیسلام بەردەوامە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    چارەكە سەدەیەك بەر لە ئێستا و لە هەلومەرجێكی نائاساییدا كۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەندرا

سەرەتا