1 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
ڕێژەی سەوزایی لە سۆران زۆر كەمە و تەنیا لەنێوان (3% بۆ 5%) دایە
پەیام
بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان، بۆ بوونی ژینگەیەكی پاك دەبێت ڕێژەی سەوزایی لە هەر شارێكدا 25% كەمتر نەبێت، بەڵام لە شاری سۆران ڕێژەی سەوزایی زۆر كەمە و تەنیا لەنێوان (3% بۆ 5%) دایە، كەمیی ڕێژەكەش دەرەنجامی ڕاستەوخۆی شكستی پلاندانانی شارەوانییە.
گەرچی ئاووهەوای سۆران كوێستانییە، بەڵام وەك پێویست سوود لە سامانی سروشتی بۆ جوانكردن و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی وەرنەگیراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە