16/06/2026 964 جار خوێنراوەتەوە

وەفدێکی مەکتەب سیاسی و مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

پەیام

ئەمڕۆ سێ شەممە (١/ محرم /١٤٤٨) کۆچی بەرامبەر بە2026/6/16 م وەفدێکی مەکتەب سیاسی کۆمەڵ و مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری  بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا شێخ فغرالدین ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندیەكانی كۆمەڵی دادگەری و مامۆستا سعید مجید بەرپرسی مەڵبەندو مامۆستا ڕێباز و مامۆستا پشتیوان جەباری بەرپرسی پەیوەندیەكانی مەڵبەند مامۆستا ئارام شێرزاد بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەند لە چوارچێوەی پەێوەندییە سیاسیەکاندا .

سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کردو له لایەن بەرێز کاک ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەکتەب سیاسی کەرکوکی یەکێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەب پێشوازی گەرم کران.

لای خۆیەوە کاک شێخ فغرالدین زۆر سوپاسی ئەو  پێشوازیە گەرمەی کرد و ،لە دیدارێکی دۆستانەدا باسی لە کارا کردنەوەی پەیوەندییەکان و بەرەوپێشچوون و ئاڵوگۆڕی و هەمەهانگی لە پرسە نیشتیمانیەکاندا بە تایبەت لە کەرکوک کردەوە.

هەروەها کاک ئاسۆ لای خۆیەوە وێڕای خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو بەسەرکردنەوەی شاندی میوان دووپاتی کردەوە کە لایەنە سیاسیەکان لە شاری کەرکوک زیاتر پێویستە لە پێناو بەرژەوەندی شارەکە هەنگاو بۆ یەک هەڵوێستی سیاسی و خزمەت کردن و پاراستنی ژیانی هاوڵاتی ئەم نیشتیمانیەی خۆماندا بین وە لای خۆیەوە شاهیدی ئەوەی بۆ کۆمەڵ دا چی وەک سەرۆکی کۆمەڵ و هەروەها مەڵبەندی کۆمەڵ فاکتەرێکی ئیجابی بوون چی لە هەرێمی کوردستان یان لەم شاری کەرکوکەدا، دڵسۆزانە کاریان کردووە، پەرۆشی ئارامی خاک و پەرژەوەندیەکانی ئەم شارە بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی كۆمەڵ هۆشداری لە دروستكردنی جەنگێكی تایفی لە ناوچەكە دەدات

  • پێش 2 هەفتە

    مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ پێشوازی لە شاندێكی "ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عێراق" كرد

  • 15/08/2026

    مامۆستا عەلی باپیر: دەسەڵاتداران بە عەقڵ و ئەخلاقى گچکە مامەڵە دەکەن بۆیە شکستیان هێناوە

  • 09/08/2026

    سەرۆكی كۆمەڵى دادگەریی پێشوازی لە فیدراسیۆنی ڕێكخراوە هاوئامانجەكان کرد

  • 08/08/2026

    سەركردایەتی كۆمەڵ: كێشە و گرفتەكان لە لایەن خودی دەسەڵات خۆیەوە دروستكراون

  • 03/08/2026

    پیرمام.. شاندی باڵای كۆمه‌ڵ و پارتی كۆبوونه‌وه‌

  • 01/08/2026

    كۆمەڵ: بەرپرسیارێتیی گەورەی هەر دۆخێکی نەخوازراو، دەكەوێتە ئەستۆی دەسەڵات

  • 24/07/2026

    مەڵبەندى سۆرانى کۆمەڵ: دەسەڵات حەزناکات خەڵک سەرقاڵى فەرموودە و ڕەوشتى جوان بێت

سەرەتا