2 رۆژ پێش ئێستا
191 جار خوێنراوەتەوە
پیرۆزبایی ١٧یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی (سپێدە)
پیرۆزبایی ١٧یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی (سپێدە)
بەڕێزان: بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی کەناڵی (سپێدە)
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم و ڕێزێکی بێپایان...
ئێمە لە تۆڕی میدیایی کۆمەڵ بە بۆنەی تێپەڕبوونی ١٧ ساڵ بەسەر تەمەنی پڕ لە بەخشین و کاروانی درەوشاوەی کەناڵەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەرێوەبەر و سەرجەم کارمەندان و تەواوی بینەرانتان دەکەین.
لە ماوەی ئەم حەڤدە ساڵەدا، کەناڵی سپێدە هاوشان لەگەڵ کەناڵ و دامەزراوە میدیاییە ئیسلامییەکان تەنها شاشەیەک نەبوون بۆ گواستنەوەی هەواڵ و ڕووداوەکان، بەڵکو قوتابخانەیەکی ڕاستەقینە بوون بۆ چاندنی بەها بەرزەکانی پەروەردە و پاراستنی ڕەسەنایەتی کلتورو و گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئاین بە شێوازێکی هاوسەنگ و مرۆڤدۆستانە.
لە سەردەمێکدا کە تەژییە لە تێکەڵبوونی زانیارییەکان، ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی میدیایی کۆمەڵ و سەرجەم کارمەندانمان لەگەڵ کەناڵی سپێدە و کارمەندەکانی وەک دوو دامەزراوەی میدیایی ئیسلامی هاوکار و هەماهەنگ و تەواوکاری یەکتر دەبین بۆ خزمەتی ئاین و بیروباوەری ئیسلامەتی و دۆزی نەتەوەکەمان و هاوسۆز و پاڵپشتی یەکترین بۆ گەشەپێدانی ڕێڕەوى پیرۆزی ئیسلام.
هیواخوازی بەردەوامی و سەرکەوتن و گەشەکردنی زیاترین بۆ کار و پڕۆژەی داهاتووتان. ئومێدەوارین هەمیشە شاشەکەتان هەر گەش و پەیامەکەشتان هەروا بڵند و کاریگەر بمێنێتەوە.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتان، پیرۆز بێت و هەر گەشاوە بن.
تۆڕی میدیایی کۆمەڵ
١٧/٦/٢٠٢٦
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە