16/06/2026 783 جار خوێنراوەتەوە

ڕاگەیەندراوی مەكتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵ، بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی و یادی هیجرەتەوە

ڕاگەیەندراوی مەكتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵ، بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی و یادی هیجرەتەوە.

بسم الله الرحمن الرحیم

﴿وَالَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَوا وَّنَصَرُوا أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّاۚ لَّهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ﴾ (الأنفال: 74)

ساڵی كۆچی تێوەرسوڕایەوە و، پێمان نایە نێو ساڵی نوێوە، لە خوای پەروەردگار داواكارین ساڵی سەركەوتنی ئیسلام و مەزڵوومان بێ، بەسەر جەهل و ستەم و ستەمكاراندا.
بێگومان هیجرەت و جیهاد و تێكۆشان لە ڕێی خوا و چەوساوان و، لەپێناو ڕاماڵینی زوڵم و شەوەزەنگی شیرك و نەفامیی و تاوان و، چەسپاندنی دادگەریی و بەختەوەریی دنیا و دواڕۆژی مرۆڤەكاندا، پەیامێكی هەمیشە زیندوو و ئیلهام بەخشن، بۆ هەموو مرۆڤێكی خواویست و ئازادییخواز، لە هەموو سەردەم و قۆناغێكدا بە پێی توانا و شێوازی گونجاو.

ئێمە سوپاسی خوا دەكەین، كە بە ئیلهام وەرگرتن لە هیجرەت و تێكۆشانی سەردەمی زێڕینی ئیسلام، وەك زانایان و لاوانی ئیسلامخوازی كوردستان، لە سەرەتای هەشتاكانەوە بەم هیجرەت و تێكۆشانەی شەڕەفمەند كردین و، بووینە هاوڕێی كاروانێكی شكۆدار و  فیداكار، كە لە ڕۆژانێكی سەخت و دژوار و پڕ لە كارەساتدا، حاشای لە سایەی شوومی دەسەڵاتی زاڵمان كرد و، ڕێگای هیجرەت و تێكۆشانی گرت و، مەردانە لەبەرامبەر ستەم و بێدادیی و نەفامییدا وەستایەوە و، بەسەر و ماڵ تێكۆشاو، قوربانیی دا.   
هیوادارین هەمیشە بە هیممەت و هۆشیارییەوە درێژە بەم كاروانە دەین و، مانا و پەیامەكانی هیجرەت و تێكۆشان  و سەری ساڵی كۆچی، بكەینە وێستگەی بەخۆداچوونەوە  و،  مەشخەڵی ژیان و، خزمەتی ئیسلام و گەل و نیشتیمان. 

مەكتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
١ی موحەڕڕەمی ١٤٤٨ - ١٦ - ٦- ٢٠٢٦

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی كۆمەڵ هۆشداری لە دروستكردنی جەنگێكی تایفی لە ناوچەكە دەدات

  • پێش 2 هەفتە

    مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ پێشوازی لە شاندێكی "ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عێراق" كرد

  • 15/08/2026

    مامۆستا عەلی باپیر: دەسەڵاتداران بە عەقڵ و ئەخلاقى گچکە مامەڵە دەکەن بۆیە شکستیان هێناوە

  • 09/08/2026

    سەرۆكی كۆمەڵى دادگەریی پێشوازی لە فیدراسیۆنی ڕێكخراوە هاوئامانجەكان کرد

  • 08/08/2026

    سەركردایەتی كۆمەڵ: كێشە و گرفتەكان لە لایەن خودی دەسەڵات خۆیەوە دروستكراون

  • 03/08/2026

    پیرمام.. شاندی باڵای كۆمه‌ڵ و پارتی كۆبوونه‌وه‌

  • 01/08/2026

    كۆمەڵ: بەرپرسیارێتیی گەورەی هەر دۆخێکی نەخوازراو، دەكەوێتە ئەستۆی دەسەڵات

  • 24/07/2026

    مەڵبەندى سۆرانى کۆمەڵ: دەسەڵات حەزناکات خەڵک سەرقاڵى فەرموودە و ڕەوشتى جوان بێت

سەرەتا