57 خولەک پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
ئەپی "كتێبستان" بۆ داواكردنی كتێب بە ئۆنلاین ڕاگەیەندرا و بە چوار زمان كاردەكات
پەیام
لە هەژدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر، ئەپی "كتێبستان" كەوتە بەردەستی خوێنەران بۆ داواكردنی كتێب بەشێوەی ئۆنلاین.
ئەپەكە هاوشێوەی خزمەتگوزارییەكانی گەیاندن، بە چوار زمانی كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و توركی كار دەكات، مانگی داهاتوو لە كوردستان و سەری ساڵی نوێش لە تەواوی عێراق و وڵاتانی ئەورووپادا بەفەرمی دەخرێتە خزمەت سەرجەم كڕیارانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە