59 خولەک پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
داوای چارەنووسی نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی دەكرێت
پەیام
ئەندامێكی خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان داوای چارەنووسی نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی دەكات.
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان ڕوو بە دەسەڵاتی حكوومەتی ماوەبەسەرچوو ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە یەك ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی ماڵانتان بەرهەم هێناوە، چیتان لێ كردووە؟!
لە نووسینێكدا لە فەیسبووك، گوڵپی نووسیویەتی: لە پاڵاوتنی نزیكەی (100 هەزار) بەرمیل نەوت، جگە لە بەنزین و گاز، ڕۆژانە نزیكەی شەش هەزار بەرمیل نەوتی ماڵانیان لە پاڵاوگەكانی كار و لاناز بەرهەم هێناوە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەكاتە نزیكەی یەك ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل.
ئەو دەپرسێت: ئەو نەوتەیان چی لێ كرد و بۆچی دابەشی ناكەن؟!
لە ئێستادا بەرمیلێك نەوتی سپی لە بازاڕەكاندا بە نزیكەی 300 هەزار دینارە و زۆرینەی هاوڵاتییانی هەرێم بەهۆی خراپی بارودۆخی داراییان ناتوانن بەو پارە زۆر بیكڕن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە