26 خولەک پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر.. جارێكی دیكە نرخی سووتەمەنی زیادیكرد و نۆرەكانی بەنزین درێژتر بووەوە
پەیام
لە كاتێكدا هاووڵاتییانی
هەرێمی كوردستان بەدەست چەندین تەنگژەی جیاوازەوە دەناڵێنن، جارێكی دیكە شەپۆلێكی
توندی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی شاری هەولێری گرتووەتەوە و ژیانی ڕۆژانەی شۆفێرانی
پەكخستووە.
بەرزبوونەوەی نرخەكان تەواوی
پێداویستییە سەرەكییەكانی وەك بەنزین، گاز و نەوتی سپی گرتووەتەوە و نۆرەگرتنی درێژ
و چەند كاتژمێریی لەبەردەم وێستگەكاندا بووەتە دیمەنێكی هەمیشەیی و بێزاركەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە