17 خولەک پێش ئێستا 13 جار خوێنراوەتەوە

بەرزترین باڵەخانەی ڕیاز بەر هێرشێكی مووشەكی كەوت و زیانی پێگەیشت

پەیام  
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، تاوەری سندووقی وەبەرهێنانی گشتیی سعوودیە، بەرزترین باڵەخانەی ڕیاز، بەر هێرشێكی مووشەكی كەوت كە گومان دەكرێت حووسییەكان ئەنجامیان دابێت و بەهۆیەوە پەنجەرەی حەوت تا هەشت نهۆم شكاون و بەشێكی ڕووكاری تاوەرەكە زیانی پێگەیشتووە.

دەسەڵاتداران دەروازەكانی سەنتەری دارایی شا عەبدوڵڵایان داخستووە و سەرجەم هاووڵاتیانی ناو باڵەخانەكەیان هێناوەتە دەرەوە، هاوكات ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن و ئاگركوژێنەوە لە شوێنەكە بڵاوەیان پێ كراوە و تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی تۆمار نەكراوە.

ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی كردەوە، مووشەكێكی حووسییەكان تاوەرەكەی كردووەتە ئامانج، لە كاتێكدا هاوپەیمانی بە سەركردایەتیی سعوودیە مامەڵەكردن لەگەڵ «هەڕەشەیەكی مووشەكی» بەرەو ڕیازی ڕاگەیاند و ئاماژەی بە كەوتنەخوارەوەی پارچەكان و زیانی مادی دا.

ئەم هێرشە كەمتر لە دوو هەفتە دوای بەئامانجگرتنی باڵەخانەیەكی كارگێڕیی كۆمپانیای ئارامكۆ لە گەڕەكی دارایی ڕیاز دێت، كە هەڵكشانی هێرشەكانی حووسییەكانی یەمەنە بۆ سەر خاكی سعوودیە هاوكاتە لەگەڵ فراوانبوونی جەنگ لە ناوچەكەدا، حووسییەكانیش تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فەرمیان لەو بارەیەوە نەداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    بەرزترین باڵەخانەی ڕیاز بەر هێرشێكی مووشەكی كەوت و زیانی پێگەیشت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    توندوتیژی دژی فەڵەستینیەكان لە ناوچەی هێڵی سەوز و كەناری ڕۆژئاوا زیادیكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیا عێراقییەکان: هەندێک دەروازەی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هێرشی کردە سەر کوەیت و بەحرەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل.. سه‌رۆكایه‌تی كنێست كه‌ دوو عه‌ره‌بی تێدایه‌؛ ده‌سه‌ڵاته‌كانی چین؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ بە پشتیوانی عەرەبەکان؛ ماتان کاهانا وەک سەرۆکی کنێستی ئیسرائیل هەڵبژێدرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران سوتانی سێ کەشتیی نەوتهەڵگر ڕادەگەیەنێت و ستافی کەشتییەکیش بێسەرشوێنن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ عه‌ره‌بێك وه‌ك جێگری سه‌رۆكی كنێستی ئیسرائیل هه‌ڵبژێدرا

سەرەتا