12/11/2025 429 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵی دادگەری: چاو بەخۆماندا دەگێڕینەوە، هیوا و متمانە دەگێڕینەوە

پەیام

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی لیستی ٢٨٥ی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە وێڕای بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی ئەنجامەکان، دانیش بنێین بە كەم و كووڕییەكانماندا.

هەروەرها ئاماژەى بەوەشداوە، خوا پشتیوان بێ بە چاوخشاندنەوە بە خۆماندا و هەنگاوی کرداریی بۆ هەستانەوە و چاکسازیی پێویست لە تەواوی کاروبارەکاندا، هیواو متمانە دەگێڕینەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
خوشکان و برایان لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردن.
دەنگدەرانی خۆشەویستی لیستی کۆمەڵ.

بەناوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی لیستی کۆمەڵی دادگەرییەوە پڕ بەدڵ سوپاسی هەوڵ و ماندوبوون و شەونخونیی و دڵسۆزییتان دەکەین بۆ پشتیوانیی کردن و سەرخستنتان بۆ لیستی کۆمەڵی دادگەریی و، دڵسۆزیی و وەفادارییتان بەرز دەنرخێنین.
بێگومان ئەو ئەنجامەی بەدەستهاتوە، لە ئاستی چاوەڕوانیی کەسماندا نیە و، پێویستە وێڕای بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی ئەنجامەکان، دانیش بنێین بە كەم و كووڕییەكانماندا و، خوا پشتیوان بێ بە چاوخشاندنەوە بە خۆماندا و هەنگاوی کرداریی بۆ هەستانەوە و چاکسازیی پێویست لە تەواوی کاروبارەکاندا، هیواو متمانە دەگێڕینەوە..

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی لیستی ٢٨٥
١٢/١١/٢٠٢٥

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ و یەكگرتوو ژمارەیەك بڕیاریان بۆ كاری پێكەوەیی دا

  • پێش 1 هەفتە

    پیرۆزبایی ١٧یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی (سپێدە)

  • پێش 1 هەفتە

    وەفدێکی مەکتەب سیاسی و مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ڕاگەیەندراوی مەكتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵ، بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی و یادی هیجرەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی زانا و كەسایەتی ئیسلامى 12 ساڵى تێپەڕاند

  • پێش 2 هەفتە

    شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی سه‌ردانی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵ ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: شەڕی سەر ئێران دۆخی ناوچەكەی زیاتر ئاڵۆزتر كرد

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ: دۆخی هەرێم تادێت خراپتر دەبێت و پێویستە عەقڵیەتى ئیدارەدانمان بگۆڕین

سەرەتا