2 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر.. یەكەمین ئاهەنگی ئەكادیمیای دەزگای نوری حیكمە بەڕێوەچوو
پەیام
یەكەمین ئاهەنگی ئەكادیمیای دەزگای نوری حیكمە بۆ پێگەیاندنی مامۆستایان و ئەندامان لەشاری هەولێر بەڕێوە چوو، تێیدا 74 مامۆستا و ئەندام بەشدار بوون، دوای چەند ساڵێك لە خوێندنی شەرعی و ئەكادیمی بە ئامادەبوونی سەدان كەس خەڵات و ڕێزلێنانیان پێشكەش كرا و 14 گەشتی عومرەیش كرا دیاری.
بەشدار بووانیش وێڕای دەستخۆشی لە ڕێكخەران و سەرپەرشتیارانی ئاهەنگەكە لە دەزگای نووری حیكمە، جەختیان كردەوە كە لە ماوەی سێ ساڵدا چەندین بەشی زانستیی شەرعیان فێر كراوە و سوودیان لێ بینیوە.
هاوكان زۆر دڵخۆشی خۆیان بە گەشتی ماڵی خودا بە مەبەستی عومرە دەربڕی و وتیان لەگەڵ زانستەكە ئەو گەشتەیش بووەتە خێر لەسەر خێر بۆیان.
ئەكادیمیای نووری حیكمە ماوەی سێ ساڵە لە چەند بوارێكی زاستی شەرعیدا دەستی بە خزمەتەكانی بە كۆمەڵگە كردووە و ئەمڕۆیش یەكەمین ئاهەنگی دەرچووانی ئەكادیمیاكە بوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە