پێش 2 هەفتە
164 جار خوێنراوەتەوە
دوای ڕێكەوتنی كانزا دەگمەنەكان؛ ئۆكرانیا پێشنیاری ڕێكەوتنێكی دیكە بۆ ئەمریكا دەكات
پەیام
زێلێنسكی پێشنیازی هاریكاری نوێ لە بواری پیشەسازییەكانی
بەرگریی و بازرگانی پێشكەش بە دۆناڵد ترەمپ كرد.
فلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، پێشنیازی هاریكاری نوێ لە بواری پیشەسازییەكانی
بەرگریی و بازرگانی لەنێوان كیێڤ و واشنتۆن، پێشكەش بە سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ
كرد.
سەرۆكایەتی ئۆكرانیا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی
بەوەداوە كە فلۆدیمێر زێلێنسكی لە ڤاتیكان چاوی بە جێگری سەرۆكی ئەمریكا، جەی دی ڤانس
كەوتەوە.
ڕاشیگەیاندووە لە دیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی جێبەجێكردنی
ڕێككەوتنی "هاوبەشی ئابووریی" كە لە نێوان ئۆكرانیا و ئەمریكا واژووكراوە،
ئاڵوگۆڕ كراوە.
باسی لەوەش كردووە كە هەر لە میانی دیدارەكە، سەرۆكی
ئۆكرانیا، نامەیەكی ئاراستەی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ كردووە كە تیایدا هاریكاری
نوێی لە بواری پیشەسازییەكانی بەرگریی و بازرگانی لەنێوان كیێڤ و واشنتۆندا، خستووەتەڕوو.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەردوو وڵات ڕێكەوتنی گرینگی
بواری وەبەرهێنان و دەرهێنانی كانزا دەگمەنەكانیان واژوو كردووە، كە ڕێگا بە ئەمریكا
دەدات لە خاكی ئۆكرانیادا وەبەرهێنان لەو كانزا و سەرمایە دەگمەنانە بكات كە ئۆكرانیا
خاوەنێتی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە