3 رۆژ پێش ئێستا
508 جار خوێنراوەتەوە
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە زاخۆ تۆمار کرا
سیروان عەلی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونیان لە زاخۆ تۆمار کردووە.
سیروان عەلی وتیشی، "هاووڵاتییەکە دانیشتووی شارەدێی بێگوڤای سەر بە قەزای باتیفا سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە".
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زاخۆ وتیشی، "هاووڵاتییەکە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆی کردووە و گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لێ کراوە و ئەمڕۆ دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکەی، دەرکەوتووە کە هاووڵاتییەکە تووشی تای خوێنبەربوون بووە".
١٠ ئایاری ئەمساڵ یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک گیانی لەدەستدا کە ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ و دانیشتووی ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی بوو.
هاوکات ڕۆژی ٢٢ی مانگیش، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هۆک تۆمار کرابوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە