05/06/2025
1201 جار خوێنراوەتەوە
پارێزگاری سلێمانی: بەهۆی بە بارمتەگرتنی خەڵکی هەرێم هیچ ڕێوڕەسمێكی جەژن بەڕێوە نابەین
پهیام
پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و، تیایدا ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی عێراق گرت.
لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی بە بارمتەگرتنی خەڵکی هەرێمی کوردستان-عێراق لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، تەنیا ڕێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییەکان دەگرن و، هیچ ڕێوڕەسمێکی فەڕمیی جەژن بەڕێوە نابەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر دڵنیایی داوەتە هاووڵاتیان کە هەموو دامەزراوەکانی حکوومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتیاندا دەبێت.
هەروەها هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتەی کە بانگەشەی مافی هاووڵاتیبوون و ئایینداری و پێکەوەژیان دەکەن، ڕایگەیاند کە هیچ ڕێوڕەسمێکی فەڕمی بەبۆنەی جەژنەوە ئەنجام نادەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە