5 رۆژ پێش ئێستا
454 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێم گشتاندنی بۆ لێبڕینی خانەنشینی دەركرد
پەیام
وەزارەتی دارایی حكومەتی ماوەبەسرچووی هەرێم گشتاندنی بۆ لێبڕینی خانەنشینی بە ڕێژەی لەسەدا 10 دەركرد.
بەپێی گشتاندنەكە، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كە یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو دەیانگرێتەوە، لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە بە ڕێژەی لەسەدا 10 لە مووچەكانیان بۆ خانەنشیی دەبڕدرێت.
یاساكە لە عێراق لە 1-1-2014ـەوە جێبەجێ كراوە، بەڵام لە هەرێم لە ناوەڕاستی ساڵی 2024ـەوە جێبەجێ كراوە و پێشتر لەسەدا 7 بۆ مووچەی خانەنشیی بڕدراوە، بۆیە بەپێی گشتاندنەكە، ئەو 3% ی كە 10 ساڵە لێیان نەبڕدراوە، دەبێت بە قەرز لەسەر فەرمانبەرانی هەرێم و ئەوەشیان لێ وەردەگیرێتەوە.
هەروەها ئەو خانەنشینانەی كە یاساكە دەیانگرێتەوە، هاوشێوەی فەرمانبەران قەرزی 10 ساڵی 3%یان لێ وەردەگیرێتەوە.
ئەو لێبڕینی 3%ـی بووە بە قەرز لەسەر مووچەخۆران، بۆ فەرمانبەران بە سێ ساڵ و بۆ خانەنشینان بە پێنج ساڵ لێیان وەردەگیرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە