04/06/2025 1254 جار خوێنراوەتەوە

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌؛ 20 بڕیار له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمه‌وه‌

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 20 بڕیاری بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان دەرکرد و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانیشی ئاگادار کردەوە.

 لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز کاری پێویست ئەنجام بدەن بە جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.
2. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
3. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
5. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.
6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (٢٤) کاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨)ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی رۆژی دوایی رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
10. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.
12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
13. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
14. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
15. خزمەتگوزاری بانکی خوێن بە شێوەی ئێشکگری (٢٤) کاتژمێری کراوەبێت.
16. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
17. تیمەکانی تەندروستی بەهەماهەنگی تیمەکانی ڤیتەنەری چاودێری شوێنەکانی سەربڕینی ئاژەڵ بکەن و چاودێری مەرجە تەندروستیەکان بکەن.
18. بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێنمایی تایبەت بە کۆنتڕۆلکردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون بکرێت.
19. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
20. تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیاریەکان دابنریت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ باری لەناکاو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    لە سبەینێوە بارانبارین زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و سێ رۆژ دەخایەنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى مووشەکبارانى بنکەکانیان، ئیتاڵیا هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان دەكێشێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا: لە هێرشەکەى سەر هەولێر ئەفسەرێكمان کوژراوە و پێنج سەربازمان برینداربووە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێکی هاوبەشی هەڵوێست و کۆمەڵ لەگەڵ سوودانی پرسی مووچە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    كونسوڵی ئێران لە هەولێر: ژمارەیەك میدیای هەرێم لایەنگری ئەمریكا و زایۆنیستەكانن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێکى ئاسمانییدا بۆسەر بارەگایەکی حەشد لە قائیم؛ ٢٠ چەکدار کوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌وی ڕابردوو ١٧ دڕۆن ئاراستەی هەولێر کراوە

سەرەتا