6 رۆژ پێش ئێستا 128 جار خوێنراوەتەوە

جەنگی سەر غەززە بەردەوامە و ئاماری قوربانییانیش هەر زیاد دەكات

پەیام 

جەنگی سەر غەززە بەردەوامی هەیە و ئاماری قوربانییانیش هەر زیاد دەكات، لە 24 كاتژمێریشدا 60 كەس شەهید بوون.

ئەمڕۆ 75 ڕۆژە سوپای زایۆنی ئاگربەستی غەززە پێشێل دەكات و هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو بۆردومانی ناوچەی جیاوازەكانی كردوووە و بەهۆیەوە لە ناوچەی سكە لە ناوەڕاستی خانیونس فەڵەستینیەك شەهید و ژمارەیەكی دیكە بریندار بوون.

لە بۆردومانی شارۆچكەی سوهەیلای ڕۆژهەڵاتی خانیونسیش دوو هاووڵاتی شەهید بوون.

لە ڕەفەحیش لە باشووری غەززە، هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو لە كاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە هاوكارییە مرۆییەكان لەلایەن سوپای زایۆنییەوە تەقە لە ئاوارە فەڵەستینییەكان كرا و لە ئاكامدا دوو فەڵەستینی شەهید بوون.

لە دێربەلەح و شاری غەززەیش بۆ‌وردومانی چڕ بەردەوام هەبووە، سوپای زایۆنی ژمارەیەك خانوویشی لە خانیونس تەقاندەوە.

لە خێمەی ئاوارەكانی ناوچەی شەنتیش لە شاری غەززە چوار كەسیی دیكە شەهید بوون، لە بەیتلاهیایش لەژێر داروپەردوودا دوو تەرم دەرهێنراونەوە.

لای خۆیشیەوە وەزراەتی تەندروستیی غەززە بڵاوی كردووەتەوە كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 60 شەهید كە یەكێکیان ڕووفات بووە لەگەڵ 284 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی كەرتی غەززە، هێشتایش ژمارەیەكی زۆر لە قوربانیان لەژێر داروپەردووەكاندا ماونەتەوە.

بەوەیش ئاماری تەواوی جەنگەكە بۆ زیاتر لە 178 هەزار شەهید و بریندار بەرز بووەتەوە كە زیاتر لە 16 هەزاری لە دوای شكانی ئاگربەستەوە بووە لە 18ی ئاداری ڕابردوودا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار جەژن تێدەپەڕێت و قەوارەی زایۆنی هێشتا پەلاماری كەرتی غەززە دەدات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەکەم ڕۆژى جەژنیشدا، بۆردومانکردنى غەززە نەوەستاوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەیان هەزار كەس لە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز بەكۆمەڵ نوێژی جەژنی قوربانیان ئەنجام دا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    غەززە.. دەنگی (الله أكبر)ی جەژن و بۆردومانەكان تێكەڵ بەیەكتری بوون

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژی جەژن و سێ ڕۆژەكانی دواتریش حاجییان بەردباران ئەنجام دەدەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژی عەرەفە لە غەززە ئاوایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بڕیاردراوه‌ ڕێگری بكرێت له‌ كه‌شتی مادلین له‌وه‌ی بگاته‌ ئامانجه‌كه‌ی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ ڕۆژی ته‌روییه‌یه‌ و حاجییان ده‌چنه‌ مینا و تا سبه‌ی له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌

سەرەتا