1 رۆژ پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
بڕیاردراوه ڕێگری بكرێت له كه‌شتی مادلین له‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه‌ی
قه‌واره‌ی زایۆنی بڕیاری داوه ڕێگری بكات له كه‌شتییه‌كی ده‌ریایی مرۆیی كه له ئیتاڵیاوه ده‌ستی به گه‌شت كردووه بۆ شكاندنی گه‌مارۆكانی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
ده‌زگای په‌خشی عیبری ڕایگه‌یاندوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یسرائیل كاتس وه‌زیری به‌رگریی قه‌واره‌ی زایۆنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سوپا ئه‌نجام بدات بۆ وه‌رگرتنی بڕیار سه‌باره‌ت به كه‌شتیه ده‌ریاییه‌كه‌ی مادلینی ئیتاڵیا و ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی له‌ناویندان.
ده‌زگای عیبری قه‌واره‌ی زایۆنی ڕوونیشی كرده‌وه، كه‌شتییه‌كه ڕێگری لێده‌كرێت نزیك ببێته‌وه له غه‌ززه و له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی قه‌واره‌ی زایۆنیشه‌وه ته‌واوی سه‌رنشیانی سه‌ر كه‌شتیه‌كه ده‌ستگیر ده‌كرێن و كه‌شتییه‌كه‌شیان له ناوه‌ڕاستی ده‌ریادا به‌جێ ده‌هێڵرێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌شتیی مادلین له به‌نده‌ری كاتانیای سیسیلیای باشووری ئیتاڵیا بۆ شكاندنی گه‌مارۆی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌ڕێكه‌وت.
هاوكات پێشتر هاوپه‌یمانی فلۆتیلای ئازادی ڕایگه‌یاند، كه كه‌شتیی مادلین كه پڕكراوه له شیری تۆز و پێداویستی پزیشكی و یارمه‌تییه گرنگه‌كانی دیكه، ئامانجی ئه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی ده‌ریاكانی ئه‌وروپاوه بگاته ئاوه‌كانی خاكی فه‌ڵه‌ستین كه به ته‌واوی ئاوی نێوده‌وڵه‌تین، كه‌شتییه‌كه 12 كه‌سی هه‌ڵگرتووه و بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی غه‌ززه به‌ڕێكه‌وتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە