12 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژی جەژن و سێ ڕۆژەكانی دواتریش حاجییان بەردباران ئەنجام دەدەن
پەیام
دوای مانەوەیان لە ڕۆژی ڕابردوودا لە خاكی عەرەفات،
حاجیانی ماڵی خودا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردبارانی گەورەیان ئەنجام دا و بەشیی زۆریان
هەر ئەمڕۆ بە سەرتاشین و كورتكردنەوەی و سەربڕینی ئاژەڵ لە ئیحرام دەرچوون.
دوێنێ، پێنجشەممە، نۆی زولحیجە، حاجیان بە مانەوە
لە خاك و كێوی عەرەفات پایەی گەورەی فەریزەی حەجیان ئەنجام دا، شەوی ڕابردووش لە
دوای ڕۆژاوابوونەوە لە عەرەفاتەوە بەرەو موزدەلیفە بەڕێ كەوتن و نوێژی شێوان و خەوتنانیان
بە كۆكراوەیی و كورتكراوەیی ئەنجام دا و دواتر چوونە مینا، لە میناش لە بەرەبەیانی
ئەمڕۆوە و بەو وردە بەردانەی لە موزدەلیفە كۆیان كردبووەوە بەردبارانی گەورەیان ئەنجام
دا.
بە بەردبارانكردنی گەورە و سەرتاشین، یان
كورتكردنەوە و سەربڕینی ئاژەڵ حاجیان لە بەشێك لە قەدەغەكراوەكانی ئیحرام دەردەچن،
بە چوونە كەعبە و ئەنجامدانی تەوافی ئیفازە و سەفاومەڕوەش، لە تەواوی قەدەغەكراوەكان
دەردەچن و ئیحرامی حەج دادەنێن.
سێ ڕۆژەكانی دوای جەژنیش حاجیان ڕۆژانە هەر سێ
بەردبارانكردنە ئەنجام دەدەنەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، هەشتی مانگی كۆچی كە بە (ڕۆژی
تەرویە) ناسراوە، ئەنجامدانی حەج دەستی پێكرد و شەش ڕۆژ دەخایەنێت، زۆرینەی ڕۆژەكانی
حاجیان لە مینا دەمێننەوە تا لە كۆتاییدا و بۆ تەوافی ماڵاوایی بۆ كەعبە دەگەڕێنەوە.
دەستەی گشتی ئاماری سعودیە پێشتر بڵاوی كردەوە
كە ئەمساڵ یەك ملیۆن و 673 هەزار و 230 كەس بەشدارییان لە حەجدا كردووە، لەو ژمارەیە
یەك ملیۆن و 506 هەزار و 576یان لە دەرەوەی سعودیەوە هاتوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە