23 کاتژمێر پێش ئێستا 151 جار خوێنراوەتەوە

غەززە.. دەنگی (الله أكبر)ی جەژن و بۆردومانەكان تێكەڵ بەیەكتری بوون

پەیام

دەنگی دروشمی (اللە اكبر)ی جەژن و تەقە و بۆردومانەكانی سوپای زایۆنی تێكەڵ بە یەكدی بوون، بەهۆی بەردەوامی هێرش و بۆردومانەكانەوە زیاتر لە 50 كەسی دیكە شەهید بوون.

81 ڕۆژە سوپای داگیركەری زایۆنی ئاگربەستی غەززە پێشێل دەكات، لە نوێترین پێشهاتدا، ئەمڕۆ سوپای داگیركەری زایۆنی هێرشی كردە سەر حەی توفاح لە شاری غەززە و شارۆچكەی جەبالیا لە باكووری كەرتی غەززە، لەم هێرشانەدا ژمارەیەك خانوو و یەكەی نیشتەجێبوونی كردە ئامانج.

لەلایەكی دیكەوە سوپای زایۆنی لەڕێی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانەوە، چەند شوێنێكی لە خانیوونس لە باشووری كەرتی غەززە بە ئامانج گرت، هاوكات چەند بۆردومانێكیشی بۆ سەر كەمپەكانی نوسەیڕات لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە ئەنجام دا.

بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای زایۆنی بۆ سەر كەرتی غەززە، لە دوێنێوە تا ئێستا زیاتر لە 50 كەس شەهید و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

لە دوای بۆردومانكردنی كەمپی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە، وێنەگرێك بەناوی ئەحمەد قەلجە بە سەختی بریندار بوو، دواتر لە نەخۆشخانە مەعمەدانی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهید بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار جەژن تێدەپەڕێت و قەوارەی زایۆنی هێشتا پەلاماری كەرتی غەززە دەدات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەکەم ڕۆژى جەژنیشدا، بۆردومانکردنى غەززە نەوەستاوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەیان هەزار كەس لە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز بەكۆمەڵ نوێژی جەژنی قوربانیان ئەنجام دا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    غەززە.. دەنگی (الله أكبر)ی جەژن و بۆردومانەكان تێكەڵ بەیەكتری بوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژی جەژن و سێ ڕۆژەكانی دواتریش حاجییان بەردباران ئەنجام دەدەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژی عەرەفە لە غەززە ئاوایە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بڕیاردراوه‌ ڕێگری بكرێت له‌ كه‌شتی مادلین له‌وه‌ی بگاته‌ ئامانجه‌كه‌ی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ ڕۆژی ته‌روییه‌یه‌ و حاجییان ده‌چنه‌ مینا و تا سبه‌ی له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌

سەرەتا