2 رۆژ پێش ئێستا
146 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ ڕۆژی ته‌روییه‌یه و حاجییان ده‌چنه مینا و تا سبه‌ی له‌وێ ده‌مێننه‌وه
به به‌شداری زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار حاجی، مه‌راسیمی حه‌جی 2025 له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ كه 8ی زیلحه‌جه‌یه، یه‌كه‌مین ڕۆژی مه‌راسیمی حه‌جه و به ڕۆژی ته‌روییه ناسراوه، ئه‌مڕۆ حاجییانی ماڵی خودا ده‌چنه مینا و له‌وێ نوێژی نیوه‌ڕۆ، عه‌سر، ئێواره، عیشا و به‌یانی ده‌كه‌ن.
ئه‌م ڕۆژه ناو نراوه (ته‌رویه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاجییان له‌م ڕۆژه‌دا له مه‌ككه ئاویان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرتووه و ڕوویان كردووه‌ته مینا، ئه‌مه‌ش وه‌كو خۆئاماده‌كردن بۆ ڕاوه‌ستانی ڕۆژی عه‌ره‌فه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خواردن و پێویستییه‌كانی تریان به‌كاری بهێنن.
به‌پێی نوێترین ئاماری فه‌رمی، تا ئێستا زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار حاجی له جیهانه‌وه ڕوویان له سعودیه كردووه.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مساڵ، پێنج هه‌زار و 136 هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان فه‌ریزه‌ی حه‌ج جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە