4 رۆژ پێش ئێستا
147 جار خوێنراوەتەوە
شاندی هەسەدە و حكومەتی سوریا جارێكی دیكە كۆبوونەوە
پەیام
جارێكی دیكە شاندی هەسەدە و حكومەتی كاتیی دیمەشق كۆبوونەوە و بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، كۆبوونەوەكە ئیجابی بووە.
بەپێی هەواڵی میدیای سووریا، هەردوو شاندی هەسەدە و حكومەتی سوریا ڕێكەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنە تایبەتەكان بۆ چاودێریكردنی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 10ی ئازار لە نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی حكوومەتی كاتی سووریا.
هەروەها بەپێی هەواڵی میدیای سوریا هەردوولا ڕێكەوتوون بۆ هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە ماونەتەوە و پەیوەستن بە تاقیكردنەوە و ناوەندەكانی تاقیكردنەوە، گەرەنتیكردنی مافەكانی خوێندكاران، و ئارامی لە پرۆسەی خوێندندا.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر میكانیزمەكانی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان و هەوڵدان بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم ئەم گەڕانەوەیە كراوە و ڕێكەوتنی لەسەر كراوە.
كاراكردنەوەی دۆسیەی گەڕەكی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی بە شێوەیەك كە خزمەت بە سەقامگیری كۆمەڵایەتی و ئارامی بكا تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی هەسەدە و دیمەشق بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە