4 رۆژ پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

بزووتنەوەی بەرگری: ئامادەی دانوستانین بەو شێوەیەی كە جەنگ كۆتایی بێت

پەیام 

بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، ئامادەی ئاگربەستی هەمیشەیین، هاوكات بەرپرسێكی پێشوو لە سوپای قەوارەی زایۆنیش رایگەیاندووە، كەمتەرخەمی حكومەتەكەی نەتەنیاهوو لە بەرامبەر ئاگربەست دەبێتە هۆی كارەسات.

بزووتنەوەی بەرگری ئیسلامی (حەماس) لە راگەیەنراوێكدا جارێكی دیكە جەختی لەوە كردەوە ئامادەن بۆ دانوستانی ناراستەوخۆ كە ئاگربەستی هەمیشەیی لێبكەوێتەوە، هاوكات راشیگەیاندووە، ئەوان ئاگربەستێك پەسەند دەكەن كە تێیدا جەنگ كۆتایی بێت.

بەپێی راگەیەنراوەكەی حەماس كە رادەستی وڵاتانی نێوەندگیری كردووە، ئەوان پێشنیازەكەی ستیف ویتكۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا قبوڵ دەكەن، بەو شێوەیەی كە ئاگربەستی هەمیشەیی لێبكەوێتەوە و جەنگ كۆتایی پێ بێت و هەروەها داگیركەری زایۆنیش لە كەرتی غەززە بكشێتەوە.

هاوكات، فەرماندەیەكی پێشووی سوپای قەوارەی زایۆنی رایگەیاندووە، كەمتەرخەمی و بەدەمەوەنەچوونی حكومەتەكەی نەتەنیاهوو بۆ پرسی ئاگربەست و ئازادكردنی دیلەكان دەبێتە هۆی كارەسات و لە ئەنجامیشدا سەردەكێشێت بۆ ڕاگرتنی ناچاری جەنگ كە هێشتا دیلەكان نەگەڕابێتنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار جەژن تێدەپەڕێت و قەوارەی زایۆنی هێشتا پەلاماری كەرتی غەززە دەدات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەکەم ڕۆژى جەژنیشدا، بۆردومانکردنى غەززە نەوەستاوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەیان هەزار كەس لە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز بەكۆمەڵ نوێژی جەژنی قوربانیان ئەنجام دا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    غەززە.. دەنگی (الله أكبر)ی جەژن و بۆردومانەكان تێكەڵ بەیەكتری بوون

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژی جەژن و سێ ڕۆژەكانی دواتریش حاجییان بەردباران ئەنجام دەدەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژی عەرەفە لە غەززە ئاوایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بڕیاردراوه‌ ڕێگری بكرێت له‌ كه‌شتی مادلین له‌وه‌ی بگاته‌ ئامانجه‌كه‌ی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ ڕۆژی ته‌روییه‌یه‌ و حاجییان ده‌چنه‌ مینا و تا سبه‌ی له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌

سەرەتا