4 رۆژ پێش ئێستا 187 جار خوێنراوەتەوە

قەتەر و میسر: لە هەوڵداین بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتنی ئاگربەست لە غەززە

پەیام 

هەردوو وڵاتی میسڕ و قەتەر بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە و رایانگەیاندووە، هەوڵەكانیان بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتن بەردەوامە و داوا دەكەن جەنگ لە غەززە كۆتایی پێبهێنرێت.

لە بەیاننامەكەدا كە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بڵاویكردوەتەوە، هاتووە، هەردوو وڵاتی قەتەر و میسر هەوڵەكانیان بۆ لێكترنزیككردنەوەی بیروبۆچوونەكان بەردەوامە و لە هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی جیاوازییەكان لە پێناو گەیشتن بە ڕێكەوتن لەسەر بنەمای پێشنیازی ئاگربەستی نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا.

هەروەها راشگەیەنراوە، قەتەر و میسر جەخت لەوە دەكەنەوە پێویستە لایەنەكانی جەنگ بە بەرپرسیارێتییەوە لە دۆخی مرۆیی كەرتی غەززە بڕوانن و هەنگاو بۆ نەهێشتنی كۆسپەكانی بەردەم گەیشتن بە ئاگربەست بنێن.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەردوو وڵاتی میسر و قەتەر لە هەوڵدان بۆ جێبەجێبوونی ڕێكەوتنی ئاگربەستی دوو مانگی، كە دواتر بگات بە ڕێكەوتنی یەكجاری بۆ ڕاگرتنی جەنگ و كۆتایی هێنان بە قەیرانی مرۆیی لە كەرتی غەززە و كردنەوەی دەروازەكان و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە كەرتەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار جەژن تێدەپەڕێت و قەوارەی زایۆنی هێشتا پەلاماری كەرتی غەززە دەدات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەکەم ڕۆژى جەژنیشدا، بۆردومانکردنى غەززە نەوەستاوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەیان هەزار كەس لە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز بەكۆمەڵ نوێژی جەژنی قوربانیان ئەنجام دا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    غەززە.. دەنگی (الله أكبر)ی جەژن و بۆردومانەكان تێكەڵ بەیەكتری بوون

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژی جەژن و سێ ڕۆژەكانی دواتریش حاجییان بەردباران ئەنجام دەدەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژی عەرەفە لە غەززە ئاوایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بڕیاردراوه‌ ڕێگری بكرێت له‌ كه‌شتی مادلین له‌وه‌ی بگاته‌ ئامانجه‌كه‌ی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ ڕۆژی ته‌روییه‌یه‌ و حاجییان ده‌چنه‌ مینا و تا سبه‌ی له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌

سەرەتا