4 رۆژ پێش ئێستا
161 جار خوێنراوەتەوە
هێرش و بۆردومانەکان و شكانی ئاگربەست لە غەززە گەیشتە 77 ڕۆژ
پەیام
شكانی ئاگربەست لە غەززە گەیشتە 77 ڕۆژ، سوپای زاینۆیش جگە لە كوشتار هەڵمەتێكی خاپووركردنی ناوەند و باڵەخانەكانی دەستپێكردووە.
ئەمڕۆ هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو بۆردومانەكانی سوپای لە كەرتی غەززە بەردەوامی هەبوو و بەهۆیەوە تا ئێستا پێنج كەس شەهید بوون و چەندانی دیكەیش بریندار بوون. كە هەندێكیان لە شوێنی وەرگرتنی هاوكارییە مرۆیەیكان بوون لە ڕەفەح.
بەهۆی بۆردومانێكی دیكەیشەوە لە ناوچەكانیی حەی توفاح و دێروبەلەحیش چوار فەڵەستینی بریندار بوون.
هەروەها بەهۆی بۆردومانەكانەوە مزگەوتی ئەساڕ لە دێرولەبەح لە ناوەڕاستی كەرتەكە خاپور بووە، لە خانیونسیش تەقاندنەوەی ماڵ و باڵەخانەكان بەردەوامە.
تەندروستی غەززەیش ڕایگەیاندووە ناوەندی نورە كەعبی كە تایبەت بوو بە ششتنەوەی گورچیلە ئەمڕۆ سوپای زایۆنی تەقاندوویەتییەوە و ئاشكرایشی كرد كە 41 لەسەدی نەخۆشانی گورچیلە گیانیان لەدەست داوە.
بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی پزیشكی شیفایش ڕایگەیاندووە كە ڕۆژانە پێنج تووشبووی شێرپەنجە بەهۆی نەبونی چاودێری پزیشكی و دەرمانەوە لە ماڵەكانیان گیان لەدەست دەدەن.
سوپای زاینۆیش ڕایگەیاندووە بۆ پاراستنی گیانی سەربازانی، ئۆتۆمبێلی گوێزەرەوەی سەربازی مینڕێژكراو لە كەرتی غەززە بەكار دەهێنێت.
لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەری فریاگوزاری لە باكووری غەززە ڕایگەیاندووە، كە لە 24 كاتژمێردا 35 كەس لە كاتی وەرگرتنی هاوكارییە مرۆییەكان بە تەقەی سوپای زایۆنی شەهید بوون.
ئۆنروایش ڕایگەیاندووە لە ماوەی 20 مانگی جەنگی سەر كەرتی غەززەدا 50 هەزار منداڵ شەهید یان بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە