3 رۆژ پێش ئێستا
161 جار خوێنراوەتەوە
ئێران به نه‌رێنی وه‌ڵامی پێشنیازی ئه‌مریكا له باره‌ی پرسی ئه‌تۆمی ده‌داته‌وه
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای دبلۆماتی ئێرانه‌وه ئاشكرای كرد كه تاران ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌رێنییانه‌ی پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا.
ڕۆیته‌رز له سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانه‌وه كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه ده‌ڵێت: ئێران ده‌یه‌وێت پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه بۆ كۆتاییهێنان به ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات پێشنازی كردووه كه چه‌ندین ده‌یه‌یه به‌رده‌وامه، ڕه‌ت بكاته‌وه.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه، ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌كه بۆ جێبه‌جێكردن نابێت، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ڕه‌چاو ناكات و هیچ گۆڕانكاریه‌ك له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌دی ناكات له باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئه‌م زانیاریانه دوای ئه‌وه دێت كه كارۆلین لیفت وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند: ستیڤ ویتكۆڤ پێشنیازێكی بۆ ئێران ناردووه و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه په‌سه‌ندی بكه‌ن، كه به پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز، پێشنیازه‌كان كورت و سه‌ره‌قه‌ڵه‌من و ڕه‌شنوسی ته‌واو نین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە