3 رۆژ پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: ئه‌مریكا ڕێگا به پیتاندنی یۆرانیۆم نادات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ئه‌و ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی له نێوان ئه‌مریكا و ئێران دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ڕێگه به كۆماری ئیسلامی نادات هیچ بڕێكی یۆرانیۆم بپیتێنێت.
تره‌مپ له پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆیدا به‌ناوی "تڕۆس سۆشیال" نووسیویه‌تی "به‌پێی ڕێككه‌وتنه ئه‌گه‌ریه‌كه‌مان، ڕێگه به هیچ پیتاندنی یۆرانیۆم ناده‌ین".
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه دێت كه ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئه‌كسیۆس بڵاویكرده‌وه كه دوایین پێشنیاری واشنتۆن كه ڕۆژی شه‌ممه پێشكه‌شی تاران كردووه ڕێگه به ئێرانییه‌كان ده‌دات كه پیتاندنی یۆرانیۆمی سنووردار ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئێرانی ڕۆژی دووشه‌ممه ئاشكرایكردبوو ئه‌و پێشنیازه نووسراوه‌ی كه ئه‌مریكا له ڕێی نێوه‌ندگیره عومانیه‌كانه‌وه پێشكه‌شی كردووه، دووره له هیچ بنه‌مایه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه و به خه‌یاڵی سیاسی و تاكلایه‌نه ناوبردووه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی دانوستانه‌كان نییه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای ئێرانی ڕایگه‌یاندووه كه پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیمی دانوستانكارانی ئێرانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه كه مافه‌كانی ئێران له پشتگوێ ده‌خات، ده‌شڵێت: ئه‌مریكا وه‌همه‌كانی كۆنه‌كانی دووباره ده‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە