3 رۆژ پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا دوو بنكه‌ی سه‌ربازی خۆی له سوریا داخست
به پێی سه‌رچاویه‌كی هه‌واڵ، سوپای ئه‌مریكا دوو بنكه‌ی هێزه‌كانی له سووریا داخستووه و زیاتر له 500 سه‌ربازی خۆشی له‌و وڵاته پاشه‌كشه پێ كردووه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا.
دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی ئاشكرایان كرد كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا زیاتر له 500 سه‌ربازی ئه‌مریكی له سوریا كشاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ته‌واوبوونی داخستنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا و ڕاده‌ستكردنی سه‌ربازگه‌یه‌كی دیكه به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده).
ئه‌و دوو به‌رپرسه به كه‌ناڵی فۆكس نیوزیان ڕاگه‌یاندووه، بنكه‌كانی ئه‌مریكا بریتین بنكه‌ی پشتیوانی ئه‌ركه‌كان له گوندی "خه‌زرا" كه داخراوه، بنكه‌ی پشتیوانی "فورات" كه ڕاده‌ستی هه‌سه‌ده كراوه، هه‌روه‌ها پێگه‌یه‌كی بچوكی دیكه داخراوه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا بڵاویكرده‌وه، سوپای ئه‌مریكا به‌نیازه له كۆی هه‌شت بنكه له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا سێ بنكه‌ی بچوك دابخات.
پنتاگۆن له مانگی نیسانی ڕابردوودا ڕایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا له چه‌ند مانگی داهاتوودا بوونی هێزه‌كانیان بۆ كه‌متر له هه‌زار سه‌رباز كه‌مده‌كاته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە