2 کاتژمێر پێش ئێستا
212 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: 21 ئامانجمان له بنكه و پێگهكانی ئهمریكا له ناوچهكه بۆردومان كرد
پهیام
بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێرانی ڕایگەیاند هێزەکانیان لە وەڵامی هێرشەکانی سەر چەند شارێکی وڵاتەکەیان، چەندین بنکەی سەربازی و دەریایی ئەمریکایان لە ناوچەکەدا کردووەتە ئامانج.
میدیای فەرمی ئێران لە سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردوەتە سەر کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین، هاوکات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری "MQ-٩" لە ئاسمانی شاری جەم لە پارێزگای بووشەهر خراوەتە خوارەوە کە لە باکووری کەنداوەوە بەرەو ناوچەکە هاتبوو.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێرشەکان بنکەی عەلی ئەلسالم لە کوێت و بنکەی ئەزرەق لە ئوردنیان گرتووەتەوە، کە لە کۆتاییاندا پێنج حەشارگەی فڕۆکەی جەنگیی جۆری "F-٣٥" و ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ کراونەتە ئامانج و بە گشتی ٢١ ئامانج لەو بنکانەدا تێکشکێنراون.
سوپای پاسداران جەختی کردووەتەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەکان لە چەند بەرەیەکدا بەردەوامن و هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی دیکە، هاوکات هۆشدارییان داوە کە بەردەوامیی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی کاردانەوەی توندتر لە لایەن ئەوانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە