3 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: فڕۆکەکەی ئەمریکا بە ئەنقەست نەکراوەتە ئامانج
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، فڕۆکەکەی ئەمریکا کە ڕۆژی ڕابردوو لە گەرووی هورمز خراوەتە خوارەوە، لە لایەن ئێرانەوە بە ئەنقەست نەکراوەتە ئامانج.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەزیرە وەڵامی ئەو قسەیەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ'ی دایەوە کە وتبووی هێلیکۆپتەرێکی ئاپاچی وڵاتەکەیان لە لایەن ئێرانەوە خراوەتە خوارەوە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە بۆ کەناڵەکە ڕایگەیاندووە کە هێلیکۆپتەرەکەی ئەمریکا بە ئەنقەست نەکراوەتە ئامانج و ئێران لە پشت هێرشەکە نییە، بەڵام بە هۆی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، ئەگەری ئەوە هەیە کە بە "نەخوازراو" ی ئەوە ڕووی دابێت.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، هێلیکۆپتەرێکی ئاپاچی وڵاتەکەی لە کاتێدا سەرقاڵی چاودێری بوو لە ئاسمانی گەرووی هورمز، لە لایەن ئێرانییەکانەوە خراوەتە خوارەوە و وڵاتەکەی ناچارە وەڵامی ئەو پەلامارە بداتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە